١٢ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٨:٣٤
داواکاریی عەبادی لە هێزەکانی ئێراق بۆ کۆنترۆڵ کردنی پەلامارە تیرۆریستیەکان

بەهۆی پەرەی پەلامارە تیرۆریستیەکان لە بەغدا سەرۆک وەزیرانی ئێراق داوای لە هێزە ئاسایشی و هەواڵگریەکانی ئێراق کرد هەوڵەکانیان بۆ پووچەڵ کردنەوەی پەلامارە تیرۆریستیەکان دووئەوەندە بکەن .

لە زنجیرە پەلامار و بۆمب دانانە بەربڵاوەکان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێراق بەتایبەتی بەغدا ، ئەم دواییانە  هەزاران سیڤیلی ئێراقی کوژران و یان بریندار بوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی  مانگانەی نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ئێراق  یونامی  بەشێوەی مام ناوەنجی لە مانگ دا لانیکەم  هەزار کەسی سیڤیلی ئێراقی لە بۆمب دانانەکان و پەلاماری تاقمەکانی تیرۆریستی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە بەتایبەتی بەغدا  دەکوژرێن  .

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق شەوی دووشەممە لەسەردانی دا لە بنکەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی بەغدا لە نێو کۆڕی فەرماندەرانی سەربازی و ئاسایشی ئەم وڵاتە بە ئاماژەدان بە پێویستیی پەرەپێدانی هەوڵی هەواڵگری و ئاسایشی بۆ داکۆکی کردن لە کەسانی سیڤیل وتی :  ئامانجی ئێمە دابین کردنی ئاسایشی شارومەندانە.

بەم حاڵە هەندێ تاقم و فەرماندەی ئێراقی لەسەر ئەوباوەڕەن  کە داعش لە ناوخۆی بەغدا و تەنانەت لە نێو هێزەکانی ئاسایشی ئێراق  سیخوڕی هەیە  و پەرەی تەقینەوەکانی تیرۆریستی ئەم تاقمە لە بەغدا لەبەر هەوڵس و کەوتی ئەم کەسانەیە .

لە ڕاستی دا سەرباری ئەمەی بەغدا  لە ناوەندی فەرماندەیی داعش لەفەلوجە  لەبەر ئازاد کرانی ئەم ناوچەیە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو دوور کەوتوەتەوە بەڵام وادیارە هەبوونی ئەندامانی نهێنیی ئەم تاقمە تیرۆریستی لە بەغدا و ناوچەکانی دیکە هەروا گەورەترین هەڕەشە بە دژی کەسانی سیڤیل دێنە ئەژمار .

هەرلەبەر ئەمە  سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە وتەکانی دوێنێی دا  پێداگری کرد : ئەو تیروریزمەی کە مانگەکانی ڕابردوو لە

شەڕی مەیدانی شکستی قورسی بەرکەوتووە، ئێستا بۆ سەرپۆش دانان لەسەر ئەم شکستانە  هەوڵ دەدات  دزە بکاتە نێو

ڕەوشی ئاسایشی  بەڵام هێزی ئاسایشی و هەواڵکریی ئێراق  نابێ  دەرفەت بە تیرۆریستان بدەن .

بە پێی ئەم ڕوانگەیە  کەمتەرخەمی یان سستی نواندن بەرامبەر هەوڵی کوێرکوێرانەی تیرۆریستەکان لە ناوچەکانی شاری، دەستهاتی گەورەی هێزی ئێراقی لە شەڕەکانی مەیدانی دەخاتە ژێر کارتێکەری .

هەر لەبەر ئەمە  لەم بارودۆخە  کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەتوانێ بە داکۆکی هەمەلایەنە لە بەرنامەکانی دەوڵەتی ئێراق بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، ڕێگەی هەوڵدانی بەغدا بۆ لە ناوچوونی تاقمەکانی تیرۆریستی کە نەتەنیا دەسەڵاتی ئێراق بەڵکوو سەقام و ئاسایشی ناوچەکانی دیکەی جیهانیشیان خستوەتە بەر مەترسی، دەستەبەر بکات.

لەم پێناوەدا داکۆکی کومەڵگەی جیهانی دا  هەوڵگەلێکی وەک  بە ڕەگەزکوژی وەسف کردنی هەوڵەکانی داعش کە لەلایەن هەندێ وڵاتی عەرەبی و ڕۆژاواییەوە داکۆکییان لێ دەکرێت، یەکێک لە ڕێگەکانی داکۆکی کردن لە خەباتی دژە تیرۆریستی بەغدا دەبێت....

کۆتایی کورتە نامە/310